له‌بازگه‌ى به‌رده‌ڕه‌ش ده‌ستى به‌سه‌رداگیرا

ده‌یه‌ویست گۆشتى گوێره‌كه‌ى نه‌خۆش بفرۆشێته‌ خه‌ڵك

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ بنكه‌ى ئاسایشی به‌رده‌ڕه‌ش ده‌ست به‌سه‌ر كه‌له‌شی گوێره‌كه‌یه‌كدا گیرا، كه‌ به‌بێ ئاگادارى ڤێتێرنه‌رى سه‌رى بڕابوو، دواى ئاگاداركردنه‌وه‌ى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان گوێره‌كه‌كه‌ له‌ناوبرا.

ئه‌و كه‌سه‌ى گوێره‌كه‌كه‌ى لێ گیرا، گۆشتفرۆشێكی به‌رده‌ڕه‌ش بوو، ده‌یویست كه‌له‌شه‌كه‌ بگه‌یه‌نێته‌ ناو دوكانه‌كه‌ى و بیفرۆشێته‌ خه‌ڵك.

محەمەد مەجید بەرزنجی، بەڕێوەبەری بنکەی ڤێتێرنەری بەردەڕەش بە 964ـی وت، ئه‌و گوێره‌كه‌یه‌ نه‌خۆش بووه‌ و له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ به‌و گۆشتفرۆشه‌ فرۆشراوه‌ كه‌ پێى نه‌زانیوه‌.

وتیشی “بۆیه‌ سه‌رى گوێره‌كه‌كه‌ى بڕیبوو بۆئه‌وه‌ى بتوانێت به‌ئاسانى له‌ بازگه‌كه‌ بیگه‌یه‌نێته‌ ناو به‌رده‌ڕه‌ش، به‌ڵام ئاسایش راده‌ستى ئێمه‌یان كرد”.

به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ڤێتێرنه‌رى، دواى پشكنینى گوێره‌كه‌كه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ نه‌خۆشی هه‌بووه‌ و له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ پێی فرۆشراوه‌ كه‌ پێی نه‌وتووه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هیچ سه‌ربڕینێكی ئاژه‌ڵ نابێت به‌بێ ئاگادارى فێتێرنه‌رى بێت، وتیشی “ئه‌و گوێره‌كه‌ى ده‌ستى به‌سه‌رداگیراوه‌ 12 كاتژمێر به‌سه‌ر سه‌ربڕینیدا تێپه‌ڕیبوو”.

له‌ سنوورى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش ئه‌م حاڵه‌تانه‌ى گوێره‌كه‌ و ئاژه‌ڵى ناساغ زۆره‌، هه‌روه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رى ڤێتێرنه‌رى ده‌ڵێت، به‌شێكیان نه‌خۆشن و به‌شێكی دیكه‌شیان ئۆتۆمبێل لێده‌دات و خاوه‌نه‌كانیشیان به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ى ڤێتێرنه‌رى به‌هه‌رزان ده‌یفرۆشن”.

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ى كه‌ ڤێتێرنه‌رى به‌رده‌ڕه‌ش بۆ 964ـى ناردووه‌، ده‌رده‌كه‌وێت له‌لایه‌ن تیمێكیانه‌وه‌ گوێره‌كه‌كه‌ له‌رێگه‌ى سوتاندن، له‌ناو ده‌برێت.

محه‌مه‌د به‌رزنجی ده‌شڵێت، سبه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى گوێره‌كه‌كه‌ى هێناوه‌ لێپرسینه‌وه‌ى یاسایی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و له‌ ئاسایشیس به‌ڵێننامه‌ى پێ پڕكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ حاڵه‌تى له‌م شێوه‌یه‌ دووباره‌ نه‌كاته‌وه‌.

ڤێتێرنه‌رى دهۆك خزمه‌تگوزارى رۆژانه‌ى بۆ ئاژه‌ڵان ه...

ڤێتێرنه‌رى دهۆك خزمه‌تگوزارى رۆژانه‌ى بۆ ئاژه‌ڵان هه‌یه‌