لە نیوەڕۆوە دیارنەمابوو

منداڵێکی چوار ساڵان لە ئاوی گوندی عەبور خنکا

964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو

ئێوارەی ئەمڕۆ منداڵێکی تەمەن چوار ساڵەی کوڕ کەوتووەتە پڕۆژەی ئاوی گوندی عەبور لەداقوق، دوای ئەوە بەخنکاوی دۆزراوەتەوە.

بێستون بەرزان خزمێکی نزیکی منداڵەکەیە بە 964ی وت، “منداڵەکە تەمەنی چوار ساڵە، لە کاتژمێر 11ی نیوەڕۆوە چووەتە دەرەوەو بێ سەروشوێن بووە، دواتر کەسوکاری دەست بەسۆراغ و گەڕان دەکەن بەدوای منداڵەکە”.

ئەوەش دەڵێت: لەنزیک ماڵیان ئاوێک هەیە بەناوی ئاوی عەبور نەعلەکانی منداڵەکە لەنزیکی ئاوەکە دۆزراوەتەوە، دوای ئاگادارکردنەوەی تیمەکانی غەواس و گەڕانێکی زۆر تەرمی منداڵەکە لە ئاوی هەفتەغار لەنزیک گوندی عەلی دۆزرایەوەو رەوانەی نەخۆشخانەی داقوق کرا.

964 پەیوندی بە فەرمان نەشئەت بەڕێوبەری نەخۆشخانەی داقوقەوە کرد وتی، کەمێک پێش ئێستا تەرمی منداڵێکی چوار ساڵانە گەیشتە نەخۆشخانەی داقوق، دوای پشکنینی سەرەتایی دەرکەوت منداڵەکە نزیکەی 6 کاتژمێر دەبێت خنکاوە.

بەوتەی بەڕێوبەری نەخۆشخانەی داقوق، تەرمی منداڵەکە رەوانەی پزیشکی دادی کەرکوک کرا و دوای پشکنینی زیاتر، رادەستی کەسوکارەکەی دەکرێتەوە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

ئۆتۆمبێلێک کەوتە نێو پرۆژەی ئاوی داقوقەوە و دوو کەس خن...

ئۆتۆمبێلێک کەوتە نێو پرۆژەی ئاوی داقوقەوە و دوو کەس خنکان