دووەم عەمرەکاری ئەمساڵە

عەمرەکارێکی کورد گیانی لەدەستدا

964+

پێشەوا محەمەد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 3.2.2024 عەمرەکارێکی کوردی خەڵکی ئیدارەی زاخۆ لە وڵاتی سعودییە دوای بەجێگەیاندنی ئەرکە ئایینییەکەی گیانی لەدەستدا.

کاروان ستوونی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی حەج و عەمرەی کوردستان بە 964ـی راگەیاند، ئەمساڵ ئەوە دووەم عەمرەکارە لە کاتی بەجێهێنانی ئەو ئەرکەدا گیان لەدەست بدات و هەردووکیشیان ژن بوون.

وتیشی، “هەموو ئەو عەمرەکارانەی لە سعودییە گیان لەدەست دەدەن لەسەر داواکاریی کەسوکاری خۆیان لە سعودییە دەنێژرێن و گۆڕستانێک هەیە سەرجەم ئەو عەمرەکارانەی لێ دەنێژرێن و کۆدێکیان دەدرێتێ و هەرکاتێک بچنە ئەو گۆڕستانە دەتوانن سەردانی مردووەکەیان بکەن”.

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتییەکە، ساڵی رابردوو 10 عەمرەکاری کورد گیانیان لەدەستداوە، شەشیان ژن بوون و چواریشیان پیاو بوون.

“ئەو وڵاتە لەبەر پیرۆزییەکەی کەسوکاری مردووەکان دەیانەوێت لەوێ بنێژرێن، هێنانەوەشی تێچوویەکی زۆری دەوێت، بەڵام ئەگەر کەسوکاری مردوویەک سووربن لەسەر هێنانەوەی کەسەکەیان ئەوا دەکرێت و رێکاری هێنانەوەی هەیە و ئێمەش ئاسانکارییان بۆ دەکەین”، ئەوەش قسەی کاروان ستوونییە.

تەنیا لە وەزری ئەمساڵی عومرە 10 عومرەکاری کورد گیانیان ...

تەنیا لە وەزری ئەمساڵی عومرە 10 عومرەکاری کورد گیانیان لەدەستداوە

لە کاتی حەج و عەمرەدا زمانی کوردی بەکاردەهێندرێت

لە کاتی حەج و عەمرەدا زمانی کوردی بەکاردەهێندرێت