حاڵەتی بەربوونەوە بەرزترین رێژەی هەیە
رۆژانە 22 حاڵه‌تى “زەبرکی دەرەکی” براونه‌ته فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی ئامارێك، رۆژانه 22 حاڵه‌تى زه‌برى ده‌ره‌كى بروانه‌ته نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى رۆژئاواى هه‌ولێر.
سەرچاوەیەکی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر بە 964ی راگەیاند، ئەو حاڵەتانەی لە ئەنجامی زەبری دەرەکی هاتوونەتە نەخۆشخانەکە، ئەوانەن لە ئەنجامی شەڕە چەقۆ یان شەڕە بۆکس زامدار بوون.
ئاماره‌كه بۆ مانگى كانونى دووه‌مى 2024ـه و تیایدا ئاماژه به‌وه‌كراوه، كه له‌ماوه‌ى ئه‌م مانگه‌دا حاڵه‌ته‌كانى زه‌بری ده‌ره‌كى كه بۆ نه‌خۆشخانه‌كه هاتوون بریتی بووه له 675 حاڵه‌ت.
نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى رۆژئاواى هه‌ولێر، ورده‌كارى ئه‌م حاڵه‌تانه‌ى باس نه‌كردووه.
هه‌ر به‌پێی ئه‌م ئاماره كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه بڵاوكراوەتەوە، له‌ماوه‌ى مانگى رابردوودا 705 حاڵه‌تى بەربوونەوە، 641 شکان، 205 رووداوی هاتوچۆى ئۆتۆمۆبیل و 121 رووداوی هاتوچۆى ماتۆڕسکیل، گه‌یه‌ندراونه‌ته‌وه ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه.