هەفتەیەکی دیکە سزاکان هەژمار دەکات
لە 16 شوێنی رێگای شەقڵاوە کامێرای خاڵ بۆ خاڵ دانرا
964+
فەهمی نەبی
بەڕێوەبەرایەتی هاوتوچۆی هەولێر رایگەیاندووە، لە ئەمڕۆوە لە 16 شوێنی رێگای شەقڵاوە بۆ قەندیل کامێرای خاڵ بۆ خاڵ دادەنرێت، هاوکات بەرنامەیان ئەوەیە بۆ هەموو رێگاکان ئەم سیستمی کامێرایە دابنێن.
هێمن حەمەدەمین، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە 964ی وت، ئەمڕۆ کامێراکان کەوتوونەتە کار، بەڵام دوای هەفتەیەک واتا کاتژمێر 12:00ی شەوی 10.2.2024 سەرپێچی هەژمار دەکات و بەرزترین خێرایی رێگەپێدراویش بۆ ئۆتۆمبێلی بچووک 100 کیلۆمەترێکە لە کاتژمێرێکدا و بۆ بارهەڵگریش 80 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا.
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، بەرنامە ئەوەیە هەموو رێگا سەرەکیەکانی پارێزگای هەولێر بکرێن بە کامێرای خاڵ بۆ خاڵ، چونکە لەوەتەی ئەو کامێرایانە دانراون، رووداوەکانی هاتووچۆ بە ئەندازەیەکی بەرچاو دابەزیووە.
کامێرای خاڵ بۆ خاڵ سیستمێکی نوێی سزای خێرا لێخوڕێنە لەساڵی 2023 لە هەرێمی کوردستان خراوەتە بواری جێبەجێکردن، کە خێرایی ئۆتۆمبێل بەدرێژایی ئەو شەقامە هەژمار دەکات بۆ هەموو ئەو ئۆتۆمبێلانەی لەو شەقامە تێپەڕدەبن.
ئەو شوێنانەی هاتوچۆی هەولێر کامێرای خاڵ بۆ خاڵی لێ داناوە.