مەیادە حەناوی دەڵێت

” لە بەراوردکردنم بە کازم ساهیر ناترسم “

964+

پەری ساڵح

خانمە هونەرمەندی بەناوبانگی سوریا مەیادە حەناوی ئامادەکاری بۆ گۆرانیەکی نوێ دەکات، کە هۆنراوەکەی هی نزار قەبانییە، دەشڵێت ناترسم ئەگەر بەراوردم بکەن بە کازم ساهیر یان هەر هونەرمەندێکی دیکە.

مەیادە حەناوی لەگەڵ ئاوازدانەری بەناوبانگی سعودی د. تەڵال ئامادەکاری کردووە بۆ گۆرانییەکی نوێ بە ناوی ” أحبني كما أنا” کە شیعرەکەی لەلایەن شاعیری بەناوبانگی عەرەب نزار قەبانییەوە نووسراوە، لە لێدوانێکیشدا بۆ ماڵپەڕی فوشیای عەرەبی حەناوی دەڵێت، “حەزم کرد گۆرانییە نوێیەکەم بە زمانێکی عەرەبی رەوان بێت و ئەزموونم لەگەڵی زۆر خۆشە و مەجالی دەربڕینی هەستەکانت تێیدا زیاترە”.

بەهۆی ئەوەی شیعرەکانی نزار قەبانی زیاتر لە لایەن کازم ساهیر و چەند هونەرمەندێکی دیکەی ناودار کراونەتە گۆرانی، زۆرێک دەڵێن ئایا مەیادە حەناوی ناترسێت لە بەراوردکردنی بە کازم ساهیر، مەیادە حەناوی لای خۆیەوە وەڵام دەداتەوە و دەڵێت، “هەرگیز ناترسم لەو بەراوردکردنە و هەر یەکێک ستایلی تایبەتی خۆی هەیە”.
مەیادە حەناوی لەدایکبووی ساڵی 1959 لە شاری حەلەبی سوریا، یەکێکە لە گۆرانیبێژە دیارەکانی مێژووی هونەری عەرەبی، یەکێک لە بەناوبانگترین گۆرانییەکانیشی ” انا بعشقك “ە.

کۆپیەکەی کازم ساهر ببینە

کۆپیەکەی کازم ساهر ببینە