کۆپیەکەی کازم ساهر ببینە

964+

دیلان محەمەد جەزا

چەند رۆژێکە گەنجێکی خەڵکی پارێزگای سەڵاحەدین بەهۆی لەیەکچەنی دەنگی و جوڵەکانی لەگەڵ هونرمەند کازم ساهر لە تۆپڕەکۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبووە.

عەلی ئەحمەد ناسراو بە عەلی ساهیر لە لێدوانێکی تایبەتدا باسی کاتی گۆرانی وتن و وتنەوەی گۆرانیەکانی کازم ساهر و ژیانی خۆی دەکات بۆ 964

ئەو دەڵێت، تەمەنی نۆ ساڵ دەبوو کە دەستی کرد بە گۆرانی وتن، بەڵام لە ساڵی 2016ەوە لەبەردەم خەڵک گۆرانی دەڵێت.

سەبارەت بە وتنەوەی ئەو گۆرانیانە دەڵێت، گۆرانییەکانی کازم ساهیر زۆر زەحمەتن، هیچ ئاسان نین، بەڵام سوپاس بۆ خوا، خوای گەورە ئەو توانایەی پێداوم بتوانم ئەو گۆرانیانە بڵێمەوە، هەمان کات قەیسەر، ئەو گەورە هونەرمەندە پێشەوای ئێمەیە.

عەلی باسی ئەوە دەکات، “زۆر خەڵک ئەوەم پێدەڵێن کە جوڵەکانیشم لەو هونەرمەندە دەچێت، بەڵام بە راستی ئەوە گۆرانییەکەیە دەتجوڵێنێت، خۆ ناکرێت گۆرانی ئەنا وە لەیلا بڵێیتەوە و ئاوها بوەستی، بۆیە دەبێت بجوڵێیت، ئەوە گۆرانییەکانن ئاوها پڕ هەست و سۆزن، بۆیە ناچاریت لەگەڵیان بجوڵێیت.

حەزی عەلی ئەوەیە کە کازم ساهیر ببینێت و دەلێت، تەمەننا دەکەم بیبینم، بێگومان یەکسەر قەیسەری مەزن لە باوەش دەگرم، پێم وایە ئەو کاتە هیچ وشەیەکم پێنابێت کە پێی بڵێم.

ئەو گەنجە ناوی عەلی ئەحمەدە ساڵی ١٩٨٤ لەدایکبووە و خەڵکی پارێزگای سەڵاحەدینە و لە سلێمانی دادەنیشێت.