پارێزگاری هەولێر لە یادی رۆژی ئەفەندییەکان. وێنە :964
رۆژی ئەفەندییەکان لە هەولێر
پارێزگار و قایمقام بوونە ئەفەندی
+964
پەری ساڵح
لە هەولێر یادی رۆژی ئەفەندییەکان بە پێشانگایەک و نمایشکردنی چەند چالاکییەک کرایەوە و پارێزگار و قایمقام و کەسایەتییەکانی شار کڵاوی ئەفەندییان لەسەر کرد.
ئەمڕۆ شەممە 3.2.2024 بە چالاکی و بیرەوەری و پێشانگایەکی وێنەی کەسایەتییە ئەفەندییەکان، لە هەولێر یادی رۆژی ئەفەندییەکان کرایەوە، پەیجی پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەو داوە ”ئەم یادە تایبەتە بە زیندووکردنەوەی ئەتەکێت و ویقاری مامۆستایانی دێرین لە سەدەی رابردوودا”.
کڵاوی ئەفەندییەکان، سەردەمانێك خەڵكێكی زۆر لە سیاسەتمەدار، فەرمانبەر، مامۆستا و قوتابی و هێزەكانی پۆلیس لەسەریان دەكرد، بەپێی هەندێک سەرچاوەی مێژوویی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی مەلیک فەیسەڵی دووەم و لە کوردستان و تەواوی نەتەوە هاوبەشەکانی عێراقدا بەکارهێندراوە.