روانگەی سوری: 18 کوژراو هەیە و 26 پێگەی گروپە چەکدارەکان بۆردوومان کراون

964+

ژووری هەواڵ

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە، لە کاتژمێرە سەرەتاکانی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر بنکە و بارەگا و کۆگاکانی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران 18 ئەندامئ ئەو گروپانە کوژراون هاوکات 26 پێگە بۆردوومان کراون.

ئەوەش هاتووە، ئەو 26 پێگەیەی بۆردوومان کراوە، بە دووری 130 کیلۆمەتر لە دەوروبەری ناوچەکانی دێرەزوور بووە.

لە سوریا زۆربەی ئەو پێگانەی بۆردوومان کراون پێگەکانی “فاتمییەکان” کە لیوای ئەفغانین، لەگەڵ “زەنەبییەکان” کە لیوای پاکستانین و هەردوو گروپ نزیک لە ئێرانن.