دواى 8 رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە

کچەکەى بەردەڕەش بەهۆى زۆرى رێژەى سوتانەکەى گیانیلەدەستدا

964+
زەید کۆچەر – دهۆک

دواى هەشت رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە و بەهۆى سەختى برینەکەى، شەڤین خەلیل، ئەو کچە تەمەن 15 ساڵەى قەزاى بەردەڕەش، گیانیلەدەستدا کە بەهۆى تەقینى زۆپاوە سوتا بوو.

رۆژى 24.1.2024، لە گەڕەکى خێڵەکى سەنتەری قەزای بەردەڕەش کچێکی تەمەن 15 ساڵ بەناوى شەڤین خەلیل، لەکاتى تێکردنى نەوت بۆ ناو زۆپا، لە پڕێکدا زۆپاکە دەتەقێتەوە و بە سەختى دەسوتێت.

شیمال محەمەد عەلی، ئامۆزای شەڤینە، قسەى بۆ 964 کردووە و وتى،”دواى هەشت رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەى سووتان لە دهۆک، ئەمڕۆ شەڤین، گیانیلەدەستدا”

د.شیرین ئەنوەر، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی سووتان لە دهۆک بە 964ی وت، “رێژەى سوتانەکەى شەڤین 90% بووە، هەرچەند چارەسەرى پێویستى بۆ ئەنجامدرا، بەڵام بەهۆى زۆرى سووتانەکەى ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا”.

پێداچوونەوە- وریا فەتاح

گەنجێکی دیکە بووە قوربانی تەقینی غاز

گەنجێکی دیکە بووە قوربانی تەقینی غاز

گەنجێکی دیکە بووە قوربانی تەقینی غاز

گەنجێکی دیکە بووە قوربانی تەقینی غاز