كام باڵنده له كوردستان هه‌یه و له‌جیهاندا نییه؟
200 باڵنده‌ى كوردستان ده‌كاته كتێبێك و له نیسان بڵاویده‌كاته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فۆتۆگرافه‌رێكی كورد، له‌رێگه‌ى زوومى كامێراكه‌یه‌وه 200 باڵنده‌ى جۆراوجۆرى له هه‌رێمی كوردستان وێنه‌گرتووه و له پلانیدایه مانگى نیسانى داهاتوو له رێگه‌ى كتێبێكی تایبه‌ته‌وه بڵاویبكاته‌وه.
سابیر دڕی فۆتۆگرافه‌ر، ماوه‌ى 18 ساڵه خه‌ریكی كارى فۆتۆگرافى و كۆكردنه‌وه‌ى وێنه‌گرتنى باڵنده جیاوازه‌كانى كوردستانه.
سابیر به 964ـى وت “له‌و ماوه‌یه‌دا توانیومه 200 باڵنده‌ى جۆراوجۆر وێنه بگرم و تۆماریان بكه‌م”.
سابیر دڕی، سه‌رقاڵى چاپكردنى كتێبێكی تایبه‌ته به‌و باڵندانه‌ى كه له كوردستان تۆمارى كردوون و به‌نیازه له مانگى نیسانى داهاتوو له مه‌ڕسیمێكدا بڵاویبكاته‌وه.
باس له‌وه‌ده‌كات له‌سه‌ر ئاستى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا ته‌نیا توركیا خاوه‌نى كتێبی تایبه‌ت به باڵنده‌كانه و ده‌شڵێت “به بڵاوكردنه‌وه‌ى كتێبه‌كه‌م هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته دووه‌م شوێنى رۆژهه‌ڵات كه كتێبی تایبه‌ت به باڵنده چاپ و بڵاوده‌كاته‌وه”.
هه‌ر باڵنده‌یه‌كی ئه‌م فۆتۆگرافه‌ره باسیده‌كات به زانیاری ته‌واوه‌وه له كتێبه‌كه‌ى بڵاویده‌كاته‌وه.
باس له تاكه باڵنده‌یه‌ك ده‌كات كه ته‌نیا له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه و له هیچ شوێنێكی جیهاندا نییه، ئه‌ویش باڵنده‌ى “ویته‌رى كوردی”یه كه ناوه زانستییه‌كه‌شی له جیهاندا هه‌ر به‌و ناوه ناسراوه.
دوایین كارى ئه‌م فۆتۆگرافه‌ره كورده، تۆماركردنى باڵنده‌یه‌كه له نزیكى هه‌ولێر، كه ئه‌ویش باڵنده‌ى “بۆزاردی قاچ درێژ” ناسراوه.
ده‌ڵێت “له‌هه‌رێمی كوردستاندا چوار جۆر له‌و باڵنده‌یه هه‌یه و گۆشتخۆر نییه و باڵنده‌یه‌كى نێچیره”.
شوێنى ئه‌م باڵنده‌یه جگه له هه‌رێمی كوردستان، لە بەشێکى ئۆراسیا، باکووری رۆژهه‌ڵاتى ئەفریقا، باشووری رۆژهەڵاتی ئەوروپا، و بەشی باکووری کیشوەری هیندستان، بونیان هه‌یه.