قەزای حەویجە. وێنە:964+
ئێوارەی ئەمڕۆ بووە
شوانکارێکی گەنج لە پرۆژەی ئاوی حەویجە خنکا
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە شوانکارێکی تەمەن 16 ساڵ لەکاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵ کەوتە ناو پرۆژەی ئاوی حەویجە و بەر لە گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.
عەدنان عەبد دانیشتوی گوندی رەبیعە بە 964ـی وت، شوانکارەکە ناوی (ئەوس باسل)ە، تەمەنی 16ساڵە و دانیشتوی گوندی رەبیعەی سەر بە قەزای حەویجەیە، لەدوای لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانی لەکاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵ کەوتووەتە پرۆژەی ئاوی قەزاکە لە سنوری گوندەکەیان و لەلایەن دانیشتوانی گوندەکە دەرهێنراوە، گەیاندراوەتە نەخۆشخانەی حەویجە لەوێ گیانیلەدەستداوە.
سەرچاوەیەکی پزیشکی لە نەخۆشخانەی گشتی حەویجە بە 964ـی وت، رێگای نێوان نەخۆشخانە و گوندەک دوورە بەر لە گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە، وتیشی ماسولکەکانی بە هۆی ساردی ئاوەکە توشی کرژبوونەوە هاتبوو.
قەزای حەویجە سەر بە پارێزگای کەرکوکە، دەکەوێتە باشوری رۆژئاوای شاری کەرکوک.