لە سلێمانی

بەڕێوەبەری قوتابخانەیەک دەستی لەکارکێشایەوە

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

بەڕێوەبەری قوتابخانەیەک لە بازیان دەڵێت، “بەهۆی قەیرانی دارایی و فشاری پەروەردەی سلێمانی لەسەر دەستپێکردنەوەی دەوامی قوتابخانەکان، بڕیارمداوە دەست لەکاربکێشمەوە”.

مامۆستا چالاک عەلی بەڕێوەبەری قوتابخانەی رەوشتی بنەڕەتی، رۆژی 29.1.2024 دەستلەکارکێشانەوەی داوەتە پەروەردەی سلێمانی بۆ 964 وتی، “هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەم ئەو فشارەی پەروەردەی سلێمانییە کە دروستی کردووە لەسەر مامۆستایان بۆ دەستپێکردنەوەی دەوام و گوزەرانی خراپی مامۆستایان”.

ئەو بەڕێوەبەرە ئەوەش دەڵێت، بەهۆی دووری قوتابخانەکەیان لە شاری سلێمانیەوە هەندێک لە مامۆستاکان ناتوانن بچن بۆ قوتابخانە بەهۆی بێ موچەییەوە.

قوتابخانەی رەوشتی بنەڕەتی دەکەوێتە قەزای بازیان

“بڕیاری من ئەوە بووە گەر نەتوانم رێگربم زوڵم لە مامۆستاکانم بکرێت دەستلەکاردەکێشمەوە، ئەمڕۆ بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوا بەخشینمی لە پۆستی بەڕێوەبەری پەسەند کردوە”. مامۆستا چالاک عەلی وای وت.

رۆژی 21.1.2024 وەرزی دووەمی خوێندن دەستیپێکرد، بەڵام لەبەشێکی قوتابخانەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین هێشتا بایکۆت بەردەوامە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

سەدان مامۆستاش لەسەر شەقامەکان بایکۆتیان کرد و هاتوچۆ...

سەدان مامۆستاش لەسەر شەقامەکان بایکۆتیان کرد و هاتوچۆی سلێمانیش مامەڵەی کەسی رایینەکرد