مامۆستایانی خۆبەخش دەرگای پەروەردەی کەرکوکیان داخست

964+

کاروان ساڵح – کەرکوک

ئێستا ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی خۆبەخشی کەرکوک گردبوونەتەوە و داوا دەکەن بکرێنە کارمەندی گرێبەست، بەو هۆیەوە دەرگای پەروەردەی شارەکەیان داخستووە.

هەفتەی رابردوو، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بەوەی کارمەندانی گرێبەستی سەرجەم وەزارەتەکانی بکات بە هەمیشەیی، ئەوەش خۆبەخشەکان ناگرێتەوە.

بەپێی بەدواداچوونێکی 964+، ژمارەی کارمەندانی گرێبەست لە عێراق نزیک دەبێتەوە لە 360 هەزار کەس، کە زیاتر لە 250 هەزار کەسیان مامۆستای گرێبەستن.

رۆژی چوارشەممەی رابردوو، ئەو مامۆستا خۆبەخشانە مۆڵەتی سێ رۆژیان دا بە پەروەردەی کەرکوک بۆ ئەوەی داواکارییەکانیان جێبەجێ بکات، دوای ئەوەی جێبەجێ نەکرا، ئەمڕۆ گردبوونەتەوە.