داوای خۆیانە

خاوەن مۆلیدەکانی زەڕایەن: تا مووچە وەرنەگرن کرێ مەهێنن

964+
ئەحمەد مستەفا

بەڕێوەبەری ناحیەی زەرایەن دەڵێت، لە دەستپێشخەرییەکی خۆیاندا خاوەن مۆلیدەکانی ناحیەکەمان پێشنیارییان بۆ کردووین، تا کاتی دابەشکردنی موچە کرێی کارەبا لەکەس وەرناگرن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 31.1.2024، سەید عەباس، نوێنەری مۆلیدە ئەهلییەکانی ناحیەی زەڕایەن لە قەزای شارەزوور، پەیوەندی کردووە بە ئاوارە حەمەشریف، بەڕێوەبەری ناحیەکە و ئەو دەستپێشخەرییەی پێ راگەیاندووە.

ئاوارە حەمەشەریف بۆ 964 قسەی کردووە، خاوەن مۆلیدەکان بڕیاریانداوە لەپێناو دروستنەبوونی بارگرانی لەسەرشانی هاوڵاتیان، بڕی کرێی پارەی مانگی یەکی 2024، دوا بخەن تا کاتی دابەشکردنی موچە.

لە سنووری پارێزگای سلێمانی، قەزا و ناحییەکانی، مانگانە لە نێوان 12.000 هەزار دینار بۆ 15.000 هەزار دینار و بەپێی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بۆ هەر ئەمپێرێک پارە وەردەگیرێت.

ژینگەدۆستێک 250 سنەوبەر بە زەڕایەن دەبەخشێت

ژینگەدۆستێک 250 سنەوبەر بە زەڕایەن دەبەخشێت

لە شارەزوور رێگەی دەربەندیخان بۆ سلێمانی ماوەیەک داخر...

لە شارەزوور رێگەی دەربەندیخان بۆ سلێمانی ماوەیەک داخرا

17 ساڵە لە زەڕایەنەوە بۆ کارکردن دەچێتە پێنجوێن

17 ساڵە لە زەڕایەنەوە بۆ کارکردن دەچێتە پێنجوێن