شاره‌وانى: له به‌هار نۆژه‌نی ده‌كه‌ینه‌وه
پرده‌كه‌ى گوندى پشتئاشان كه‌ڵكی هاتوچۆى نه‌ماوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
تاكه پردێك كه گوندى پشتئاشانى بنارى قه‌ندیل به گونده‌كانى چوارده‌ورى ده‌به‌ستێته‌وه، كه‌ڵكى هاتوچۆى نه‌ماوه، شاره‌وانى ئه‌م بناره‌ش ده‌ڵێت، چه‌ندین جار چاكیان كردووه‌ته‌وه به‌ڵام بێسوود بووه.
ڤیدیۆیه‌كى ئه‌م پرده بۆ 964 نێردراوه، ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌شێكى له دار و به‌شه‌كه‌ى دیكه‌ى له ته‌نكه‌و ئاسن دروستكراوه، به‌هۆى باران و لافاوه‌وه تێكچووه‌و ئاوێكی زۆریش به‌ژێریدا ده‌ڕوات.
964 په‌یوه‌ندی به شاره‌وانى بنارى قه‌ندیل كرد، دڵشێر ئیبراهیم هاوسه‌رۆكى ئه‌م شاره‌وانییه نه‌یشارده‌وه كه پرده‌كه‌ى پشتئاشان زۆر هیلاك و ماندوو بووه و چه‌ند جارێكیش نۆژه‌نیان كردووه‌ته‌وه.
شارەوانی بناری قەندیل لە پارتی کرێکارانەوە نزیکە و سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان نییە.
وتیشی “ته‌نیا ئه‌مساڵ سێ جار له‌رێگه‌ى ئامێره‌كانمانه‌وه چاكمان كردووه‌ته‌وه به‌ڵام بێسووده و به‌هۆى بارانبارین ئاوێكی زۆره‌وه دیسان تێكده‌چێته‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد پێشتر به نووسراوى فه‌رمى ئیداره‌ى پشده‌ریان له‌و كێشه‌یه ئاگادار كردووه‌ته‌وه و داوایان كردووه پردى ئاسنیان بۆ دابین بكه‌ن، به‌ڵام ده‌ڵێت “تا ئێستاش وه‌ڵامیان نه‌بووه”.
باس له‌وه‌ش ده‌كات، له پلانیان دایه له وه‌رزى به‌هارى داهاتوو بودجه‌ى بۆ دابین بكه‌ن و پردێكی ئاسنینى جۆرى ئارامكۆى بۆ دابین بكه‌ن.