خالید سەرکار وادەڵێت

“هیچ هونەرمەندێک بە حەسەن زیرەک بەراورد ناکرێت”

+964

دیلان محەمەد – سلێمانی

هونەرمەند خالید سەرکار پاش ساڵانێک دابڕان لە کاری موزیک نایەوێت بگەڕێتەوە و دەشڵێت، تەمەن رۆڵی هەیە لە هونەردا و رەتیشی دەکاتەوە حەسەن زیرەک بە هونەرمەندی ئێستا بەراورد بکرێت.

ماوەیەکی زۆرە خالید سەرکار لە هیچ کارێکی موزیکی نابینرێت، لە کاتێکدا یەکێکە لە موزیسیانە دیارەکانی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 خالید سەرکار وتی، “من بۆچوونم رام وایە هونەرمەند دەبێت لە قۆناغی پێگەیشتن، دەبێت زیاتر ئاگای لە هونەرەکەی بێت و بزانێت چی دەکات تا ئەو ئاستەی پێی گەیشتووە نەیشێوێنێت”

هاوکات دەربارەی جیاوازی هونەری ئێستا لە رووی موزیک و گۆرانییەوە خالید سەرکار ئاماژە دەدات بەوەی بۆچوونەکەی دوولایەنە، چونکە هونەرمەندی باش دروست بووە لە گەنجەکان، بەڵام رەسەنایەتی کوردیی کەمبووەتەوە و تەقلیدی وڵاتانە.

کاتێک باس لە تەقلیدی گۆرانی و موزیک دەکرێت لە هونەری ئێستا، زۆر کات باس لە هونەرمەندەکانی سەردەمی پێشوو دەکرێت وەک حەسەن زیرەک و دەڵێن ئەوانیش ئاواز و موزیکی وڵاتانیان بردووە و تەقلیدە، بەڵام خالید سەرکار ئەمە رەتدەکاتەوە و دەڵێت هەرگیز حەسەن زیرەک بەراورد ناکرێت بە هونەرمەندەکانی دیکە و زۆر لێهاتوو و زیرەک بووە.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

هونەرەکەی حەمە جەزا گۆرانیەکی رۆمانسی بڵاودەکاتەوە

هونەرەکەی حەمە جەزا گۆرانیەکی رۆمانسی بڵاودەکاتەوە