ئەمڕۆ بە چەندە؟

نرخی دۆلار لە چاو دوێنێدا دابەزی

964+

توانا نەقی

دوێنێ بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەرزبووەوە بە رێژەیەک 100 دۆلار 153 هەزار دیناری تێپەڕاند، بەڵام ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکاندا جارێکی دیکە دابەزی.

لە بازاڕی دۆلاری هەولێر بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی 100 دۆلار بەرامبەرە بە 152 هەزار و 600 دینار کڕینیشی بە 152 هەزار و 400 دینارە.

کەیفی خۆشناو، وتەبێژی بازاڕی دۆلاری هەولێر بە 964ـی وت، دوێنێ دۆلار بازێکی گەورەی دا و نرخەکەی بەرامبەر دینار چووە 153 هەزار و 500 دینار، بەڵام ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بۆرسە جارێکی دیکە دابەزیوەتەوە.

وتیشی، چاوەڕێدەکرێت جارێ نرخی دۆلار هەر لەو دەورووبەرەدا بێت و سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر چەند بانکێک و دابەزینی بەهای تمەن بەرامبەر بە دۆلار و کێشەکانی ئەمریکا لەگەڵ ئێران، هۆکارن بۆ ئەو بەرزبوونەوانە.

چەند رۆژێک پێش ئێستا وەزارەتى گەنجینەی ئەمریکا ، بانکى هودای عێراقی سزادا بە تۆمەتی ئەوەی سوودی لە دۆلاری ئەمریکی وەرگرتووە بۆ پشتیوانیکردن لە رێکخراوە تیرۆریستییە بیانییەکان، بە تایبەتیش فەیلەقى قودسى سوپاى پاسداران.

دوێنێ سێشەممە، بانکى ناوەندى عێراق، رونکردنەوەیەکى لەبارەى سزادانى بانکى هوداى عێراقى بڵاوکردەوە و دەڵێت: بەبێ مامەڵەکردن بە دۆلارى ئەمەریکى، بانکەکە لە کارکردن بەردەوام دەبێت.

بانکی ناوەندی پێدانی دۆلاری کاشی بەو بانکانە راگەیاند ...

بانکی ناوەندی پێدانی دۆلاری کاشی بەو بانکانە راگەیاند کە لای ئەوان تۆمارکراون

زێڕ بەرز بووەوە و دۆلار دابەزى

زێڕ بەرز بووەوە و دۆلار دابەزى