وتویانە دەتوانن هەموو ئەندامێک پەیدا بکەن

بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە جەستەی مرۆڤ سێ کەس دەستگیر کران

964+

توانا نەقی

بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ئەندامانی جەستەی مرۆڤەوە سێ‌ تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیركران.

ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، توانراوە لەلایەن هێزەکانی بنکەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە دوای وەرگرتنی زانیاری، ئەو سێ کەسە دەستگیر بکرێن.

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە 964ـی وت، ئەو سێ کەسە لە خوارووی عێراقەوە هاتوونەتە سلێمانی و کاری بازرگانیکردنیان کردووە بە ئەندامانی جەستەی مرۆڤەوە.

وتیشی، ئەو کەسانە وتوویانە هەر کەسێک گورچیلە یان هەر ئەندامێکی دیکەی جەستەی مرۆڤی بوێت، ئەوان دەتوانن پەیدای بکەن و لە بەرامبەر پارەدا بیفرۆشنەوە.

دەشڵێت، هەریەک لە تۆمەتباران ( ت، م، ج) و (م، ب، ک) و ( س، ک، ش) کە عەرەبن، بە پێی مادەی 2 لە یاسای نەهێشتنی بازرگانیکردن بە جەستەی مرۆڤەوە راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێكی داواكراویان دەستگیر كرد

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێكی داواكراویان دەستگیر كرد