گرافیکی نەوت
کۆبوونەوەی ئۆپیک دەکرێت
نەوت نزیک بووەتەوە لە 83 دۆلار
964+
توانا نەقی
لەگەڵ بەردەوامیی کێشەکانی دەریای سوور و دواى پێکانى کەشتییەکى نەوتهەڵگر بە مووشەکێکى چەکدارە حوسییەکان، نرخى نەوت بەردەومیدایە بەرزبوونەوە، هەرچەندە ئەمڕۆ رووى لە دابەزین کردووەتەوە، بەڵام بەگشتى لە ئاستیکى بەرزدایە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخى نەوتى خاوى برێنت بە رێژەى 0.223 دۆلار دابەزینى بەخۆیەوە بینیوە و گەیشتووە بە 82 دۆلار و 64 سەنت، نەوتى سوکى تەکساسیش هەر بەرمیلێکى بە 77.61 دۆلارە و بە رێژەى 0.21 دۆلار دابەزینى بەخۆیەوە بینیوە.
بڕیارە لە یەکى شوباتى داهاتوو، وەزیرانی باڵای رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) و هاوپەیمانەکانی بە سەرۆکایەتی رووسیا بە شێوەی ئۆنلاین کۆببنەوە و ئەمەش کاریگەرى راستەوخۆ لەسەر نرخى نەوت دادەنێت.
پێدەچێت ئۆپیک پڵەس له چەند هەفتەى داهاتوودا بەرهەمهێنانى نەوت بۆ مانگى نیسان و دواتریش یەکلایى بکاتەوە، چونکە کۆبوونەوەکە زۆر زوو بەڕێوە دەچێت بۆ بڕیاردان لەسەر سیاسەتى بەرهەمهێنانى زیاتر.