تاسه‌كانی “فه‌رمانبه‌ران و سه‌ركه‌وتن” لابران

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

شاره‌وانیی هه‌ولێر رایگه‌یاند، چەندان تاسه‌ی زێدڕۆیی و نایاساییان لە گەڕەکه‌كانی فەرمانبەران و سەرکەوتن لابردووه‌ و به‌رده‌وامیش ده‌بن.

سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر رایگه‌یاند، بە ئامانجی پاراستنی موڵکی گشتی و باشترکردنی رێگاوبان و جوانیی سیمای شار، ئەمڕۆ سێشەممە 30.1.2024 لە لایەن تیمەکانی لادانی زێدەڕۆیی لە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیی چوا، بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی چەندین تاسەی زێدڕۆیی و نایاسایی لە شەقامەکانی هەردوو گەڕەکی فەرمانبەران و سەرکەوتن لابردووه‌ .
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه‌، هەڵمەتەکە بە شێوەیەکی گشتی بەردەوام دەبێت و لە رۆژانی داهاتوودا بەدواداچوون بۆ چەند شەقامێکی دیکە دەکرێت لە پێناو سیمایەکی جوانتری شارستانی.

ئەگەر تاسەی کۆڵانەکان هەراسانی کردووی پەیوەندی بەشارە...

ئەگەر تاسەی کۆڵانەکان هەراسانی کردووی پەیوەندی بەشارەوانی هەولێر بکە