ئەمڕۆ کرایەوە

ماڵی ئارام جێگای 40 بەخشراو دەبێت

964+

پێشەوا محەمەد

دوای چوار ساڵ لە فەرمانی کردنەوەی، ماڵی ئارام لە قەزای چەمچەماڵ کرایەوە و جێگای 40 بەخشراوی تێدا دەبێتەوە.

لە مانگی 10ـی ساڵی 2020ـەوە فەرمانی کردنەوەی ئەو ماڵە دراوە، بەڵام ئەمڕۆ سێشەممە 30.1.2024 کرایەوە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی، خواردن و جلوبەرگ و هەموو پێداویستییەکیان بۆ دابین دەکات.

کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێم، لە رێوڕەسمی کردنەوەی ماڵی ئارامدا رایگەیاند، ئەو بەخشراوانەی دەهێندرێنە ئەو ماڵەوە خزمەت دەکرێن و هەموو خزمەتگوزارییەکیشیان بۆ ئامادە دەکرێت.

وتیشی، “قەرزارباری سنووری چەمچەماڵ و شۆڕشین و دەبێت ئەو بەخشراوانەیان خزمەت بکرێن و چاودێری بکرێن، کە کەسوکاریان نەماوە و لەخۆگریان نییە”.

964 دەزانێت، ماڵی ئارام 10 کارمەندی بۆ دامەزرێندراوە و ئەو بینایەی بۆی دیاری کراوە، نۆژەن کراوەتەوە و بە تەواوی پێویستییەکانەوە ئامادە کراوە بۆ پێشوازیکردن و وەرگرتنی بەخشراوەکانی سنوورەکە.

وەزارەتی کار و رێکخراوی Intersos گرێبەستێکیان واژۆ کرد

وەزارەتی کار و رێکخراوی Intersos گرێبەستێکیان واژۆ کرد