دیمه‌نی به‌شێكى ئه‌و دارانه‌ى كه پۆلیس ده‌ستى به‌سه‌ردا گرتوون ... وێنه: پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى سلێمانى
پیکابێک داری لێگیراوه
كه‌سێك به‌تۆمه‌تى بڕینى دارى تەمەن 15 ساڵان ده‌ستگیركرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى ناحیه‌ى به‌رزنجه كه‌سێك به تۆمه‌تى داربڕین ده‌ستگیركراوه، كه پۆلیس ده‌ڵێت ئه‌و دارانه‌ى بڕیونى ته‌مه‌نیان 15 ساڵ ده‌بێت.
لە ئەنجامی دەرچونی مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی بەرزنجە بۆ سنورى بنکەکەیان لە ناوچه‌ى چەمی گەڵاڵ، توانیان هاوڵاتیەك دەستگیربکەن کە هەستابوو بە بڕینی ژمارەیەك داری سروشتی لەجۆری بەڕوو.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه تەمەنی دارەکان زیاتر لە 15 ساڵ دەبێت و توانرا دەستبگرن بەسەر دارە بڕدراوەکان و یەک ئۆتۆمبێلدا .
پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى سلێمانى بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە و رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.