دیمه‌نێكی تاكه نه‌خۆشخانه‌كه‌ى بنارى قه‌ندیل له گوندى بۆكریسكان... وێنه: شاره‌وانى بنارى قه‌ندیل
12 ساڵه بنكه‌ى ته‌ندروستى گونده‌كانى داخراون
له بنارى قه‌ندیل تیمى گه‌ڕۆكى ته‌ندروستى چاره‌سه‌رى گوندنشینان ده‌كه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه تیمى گه‌ڕۆكى ته‌ندروستى له‌رێگه‌ى نه‌خۆشخانه‌یه‌كی بنارى قه‌ندیل، گونده‌كان ده‌گه‌ڕێن و چاره‌سه‌رى گوندنشینان ده‌كه‌ن، به‌رپرسێكیش ده‌ڵێت ماوه‌ى 12 ساڵه هه‌رچى بنكه‌ى ته‌ندروستى بنارى قه‌ندیل هه‌یه داخراون.
له بنارى قه‌ندیل تاكه نه‌خۆشخانه‌یه‌ك هه‌یه به‌ناوى نەخۆشخانەی شەهید حاجی ئەحمەد، نزیكه‌ى 60 گوندى له‌سه‌ره، كه‌وتووه‌ته گوندى بۆكریسكان و له‌لایه‌ن شاره‌وانى بنارى قه‌ندیله‌وه ده‌رمان و پێداویستییه‌كانى بۆ دابین ده‌كرێت.
دڵشێر ئیبراهیم، هاوسه‌رۆكى شاره‌وانى بنارى قه‌ندیل به 964ـى وت، مانگانه دوو تاوه‌كو سێ جار تیمه گه‌ڕۆكه ته‌ندروستییه‌كان سه‌ردانى گونده‌كان ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنى هاوڵاتیان.
وتیشی “نه‌خۆشخانه‌كه‌ى بنارى قه‌ندیل و تیمه گه‌ڕۆكه‌كان، گرێدراوى شاره‌وانین، چونكه له‌سه‌ر داهاتى شاره‌وانى و خێرخوازانه‌وه هه‌موو پێداویستییه‌كیان بۆ دابین ده‌كرێت”.
به‌قسه‌ى هاوسه‌رۆكى شاره‌وانى، مانگه به‌نزیكه‌ى 30 هه‌زار دۆلار ده‌رمان و پێداویستییه‌كانى ته‌ندروستى بۆ نه‌خۆشخانه‌كه و تیمه‌كان دابین ده‌كرێت.
باسی له‌وه‌شكرد، له‌وه‌ته‌ى ساڵى 2012ـه‌وه بنكه‌كانى ته‌ندروستى له گونده‌كانى زارگه‌ڵى، قڕناقاو پشتئاشان، ئینزێ، ره‌زگه و ماره‌دوو له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه داخراون.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، جگه له‌تیمى گه‌ڕۆك نه‌خۆشانى بنارى قه‌ندیل سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ش ده‌كه‌ن و چاره‌سه‌رى پێویستیان بۆ ده‌كرێت، وتیشی “ئه‌گه‌ر نه‌خۆشێك پێویستى به چاره‌سه‌رى زیاتر بێت ئه‌وا ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌كانى پشده‌ر و رانیه ده‌كرێن، ته‌ندروستى راپه‌ڕین بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هاوكارمانه”.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه نه‌خۆشخانه‌كه‌ى بنارى قه‌ندیل به 964ـى داوه له‌ساڵى رابردوودا نزیكه‌ى چوار هه‌زار هاوڵاتى سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌كه‌یان كردووه و بێ به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه.