هێواش لێبخوڕە
لە ئاکرێ و بەردەڕەش شەش کامێراى تۆمارکردنى تیژڕۆیى دەکەونەکار
964+
وریا فەتاح
لە رۆژى پێنجشەممەوە، شەش کامێراى جێگیرى تۆمارکردنى تیژڕۆیى لە ئاکرێ و بەردەڕەش دادەنرێن، خێراییەکەشیان لە نێوان 60 بۆ 80 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا دانراوە.
کاروان زێوەر، بەپرسى راگەیاندنى هاتووچۆى ئاکرێ بە 964ى وت”لە رۆژى 1.2.2024ـەوە، سێ کامێراى تۆمارکردنى تیژڕۆیى لە ئاکرێ دەکەونەکار”.
هاتوچۆى ئاکرێ ئاشکراى کردووە، کامێراکان جێگیرن و یەکێکیان دەکەوێتە رێگاى کۆنى ئاکرێ بۆ هەولێر، لە نزیک گوندى باشقال و کامێراکەى دیکەش لەبەردەم پەیمانگاى ئاکرێ و کامێراى سێیەمیش دەکەوێتە سەر رێگاى ئاکرێ بۆ رۆڤیا لە نزیک بەنزینخانەى نازم ئۆیل.
بەپێى قسەى بەرپرسى راگەیاندنى ئاکرێ، کامێراکان خێرایى هەردوو سایدى چوون و هاتن تۆمار دەکەن و رۆژى پێنجشەممەش لەگەڵ کارپێکردنیان خێراییەکانیان دیارى دەکرێت کە لە نێوان 60 بۆ 80 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.
964 زانیویەتى، کامێراکانى قەزاى بەردەڕەش لە سێ رێگا دادەنرێن بەم شێوەیە:
– رێگاى بەردەڕەش بۆ موسڵ، نزیک گوندى کانیلان.
– رێگاى بەردەڕەش بۆ پردى حەسەنییە.
– رێگاى بەردەڕەش بۆ رۆڤیا بەرامبەر قەرەناز