لۆگۆی بەڕێوەبەرایەتیی دژەتیرۆر - سلێمانی
17 کیلۆ و 700 گرام
دژەتیرۆری سلێمانی: بازرگانێکی ماددەی هۆشبەرمان دەستگیر كرد
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
دژه‌تیرۆری سلێمانی رایگه‌یاند، بازرگانێكی مادده‌ی هۆشبه‌ریان ده‌ستگیر كردووه و راده‌ستی یاسایان كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی دژه‌تیرۆر- سلێمانی، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه كۆپییه‌كی بۆ 964 نێردراوه، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر، توانرا بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکرێت، هەروەها دەست بەسەر بڕی 17 کیلۆ و 700 گرام لە ماددەی هۆشبەری جۆری کریستاڵدا بگیرێت.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێن، تۆمەتباری دەستگیرکراو ناوی (س،ع،م) لەدایکبووی ساڵی 1989یه، پێشینەی تاوانی هاوشێوەی هەبووە و چەند جارێکی دیکە بازرگانی بە ماددەی هۆشبەرەوە کردووە.
هه‌روه‌ها رایانگه‌یاند، پاش دەستگیرکردنی تۆمه‌تباره‌كه، رادەستی یاسا کرا بە مەبەستی سزادانی.