جۆ بایدن لە كۆنگرێس وێنە: X
سێ کوژراو و 25 بریندار
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌سه‌ر كوژرانی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی هه‌ڕه‌شه ده‌كات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
جۆو بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ڵێت، ئه‌و هێرشه‌كه‌ی كراوه‌ته سه‌ر هێزەکانیان لە ئوردن، لەلایەن گرووپەکانی سەر بە ئێرانەوە ئەنجامدراوە، کە لە سوریا و عێراق چالاکی دەکەن.
بایدن وتی، لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر هێزەکانمان لە باکووری رۆژهەڵاتی ئوردن لە نزیک سنووری سوریا، 3 سەربازی ئەمریکی کوژران و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی كرد و رایگه‌یاند، “لە کاتی گونجاو و بەو شێوەیەی کە ئێمە هەڵیدەبژێرین، لێپرسینەوە لە هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە بەرپرسیارن لەو هێرشەی کە هێزەکانی ئێمەی کردە ئامانج”.
ئه‌م ئێواره‌یه راگه‌یاندرا، له ئه‌نجامی هێرشێكدا بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكا له ناوچه‌ی خه‌ربه‌ت عه‌دنان له سنووری ئوردن و سوریا، به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان، سێ سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژراون و 25ی دیكه‌ش بریندار بوون.
گرووپی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی به‌رپرسیاریه‌تیی خۆی له هێرشه‌كه راگه‌یاندووه.