یانیک سینەر. فۆتۆ: تۆڕی X
گراند سلامی ئوستڕالیای بردەوە
ئه‌ستێره‌یه‌كی نوێ له دنیای تێنس له‌دایك بوو
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له سوپرایزێكی گه‌وره‌دا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28.1.2024 یانیک سینەری ئیتالی بۆ یەکەمجار لە ژیانی وەرزشیدا، نازناوی پاڵه‌وانیه‌تیی كراوه‌ی تێنسی ئوسترالیای به‌ده‌ستهێنا.
یانیك سینەر، تەمەنی 22 ساڵە، یەکەم نازناوی گراند سلامی له كاروانی خۆی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە یاریی کۆتاییدا له یاریزانی رووسی دانیێل مێدڤێدیڤی بردەوە.
مێدڤێدێڤ دوو کۆمەڵەی یەکەمی لە بەرژەوەندی خۆی بە ئەنجامی 3-6 و 3-6 بردەوە، پێش ئەوەی سینەر ریمۆنتادای به‌سه‌ردا بكات و سێ كۆمه‌ڵه‌ی له‌سه‌ریه‌كی به ئه‌نجامه‌كانی 4-6، 4-6، 3-6 لێ برده‌وه.
سینه‌ر ئه‌ستێره‌یه‌كی نوێی دنیای تێنسه و ئاستێكی به‌رزی له پاڵه‌وانیه‌تیی تێنسی ئوستڕالیا پێشكه‌ش كرد، چاودێرانیش پێشبینیی ده‌كه‌ن سینه‌ر ببێته ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره و ناودار و نازناوی دیكه‌ی گه‌وره بباته‌وه.