ئەمشەو دەستپێدەکات
کەشناسێک: ئەگەری بەفربارین لە 12 ناوچە هەیە
964+
ئەحمەد مستەفا
بە قسەی کەشناسێک بێت کە پێشبینی کاتەکانی گۆڕانی کەشوهەوا دەکات، ئەگەرێکی بەهێز هەیە ئەمشەو تا سبەی یەکشەممە شەپۆلێکی بەفربارین 12 ناوچەی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.
هەریەک له ناوچەکانی، پێنجوێن، سلێمانی، سۆران، سه‌فین، رواندز، بیاره، ته‌وێڵه، هیران و نازه‌نین، سماقوڵی، كۆڕێ و پیرمام بگرێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 27.1.2024، محەمەد کەلاری کەشناس و پێشبینیکاری کەشوهەوا بە 964ی وت، دره‌نگانێكی ئه‌مشه‌و تا سبه‌ی یەکشەممە 28.1.2024 ئه‌گه‌ری بەهێزی به‌فربارین لەو ناوچانە هەیە و گوند و دێهاته‌كانی ده‌وروبه‌ریشی دەگرێتەوە.
بە گوێرەی پێشبینی ئەو بێت، رێژه‌ی دابارینەکە له یەک سانتیمەتر ده‌ستپێده‌كات تا 30 سانتیمەتر، له هه‌ندێک شوێن ته‌نیا ده‌بارێ و سپی پۆش نابێت، دەشڵێت، “به‌ڵام ئه‌گه‌ری بارینیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ته‌واوی ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌رێمی کوردستان”.