هەواڵی زیاتر

کۆرمۆر کارەبای گەڕاندەوە و لە دەرمانی ساختەش کۆنتڕۆڵ ئاگادار بکەنەوە

+964

ژووری هەواڵ

كێشه‌ی دابینكردنی غاز بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با له‌ كۆرمۆره‌وه‌ كۆتایی هات و هەر ئەمڕۆ بەهۆی غازەکەی کۆرمۆرەوە، سێ هەزار و 400 مێگاوات کارەبا گەڕایەوە بۆ ناو تۆڕی گشتیی کارەبا.
بە قسەی بەرپرسانی وەزارەتی کارەبا بێت، لە ئەمڕۆوە دەتوانن 12 کاتژمێر کارەبا بدەن بە هاوڵاتیان و تا سبەی یەکشەممە، قەبارەی بەرهەم دەگاتەوە بە چوار هەزار مێگاوات، ئیتر دەتوانن لە بەفر و باران بڕوانن و ئاو و ماڵەکەشتان گەرم بێت.

بەیانی ئەمڕۆ مەرگی توانا فەرەجی پیانۆ ژەنی تەمەن 52 ساڵ و ئیبراهیم نه‌قدیانی تەمەن 70 ساڵی كه‌مانچه‌ژه‌ن، بووە مانشێتی هه‌واڵه‌كان و گیانیان سپارد.
توانا فەرەج چەند رۆژێک بوو بەهۆی جەڵتەی میشکەوە لە نەخۆشخانە چارەسەری وەردەگرت، بەڵام مەرگی ئەو مەرگی ئیبراهیم نەقدیان ناسراو بە مام شێری بەدوای خۆیدا هێنا.
ئیبراهیم نه‌قدیان، كاری لەگەڵ هونه‌رمه‌ندان موعین ئه‌سفه‌هانی، هایده‌ و حومەیرا كردووه‌، لە کوردستانیش پەیمانگەیەکی فێرکاریی هەبوو.

لیژنەکانی کۆنتڕۆڵی دەرمان لە هەرێمی کوردستان، یەک نامە دوورن لە تۆ، ئەگەر دەرمانێکی ساختەت بینی دەستبەجێ بۆیان بنێرە، ئەوان بۆ ئەم کارە ژمارە تەلەفۆنێکی واتس ئەپیان داوە کە لەسەر شاشەکە دەیبینن.
07502356000

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە بڵاوکراوەیەکەدا کە وێنەیەکی بۆ 964 ناردووە دەڵێت، هەر حاڵەتێکی نەخوازراو سەبارەت بە دەرمان و بەرهەمی پزیشکی لە هەر شوێنێک بێت، لەوانە (کۆمپانیای دەرمان، کۆگای دەرمان، دەرمانخانە، شوێنی رێگەپێنەدراو) لە نزیکترین کاتدا پاش نامەناردنی هاوڵاتییەکە، لە رێگای لیژنە تایبەتەکانی بەشی چاودێری بازاڕ بەدواداچوون دەکەن.