ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق هه‌وڵ ده‌دات سه‌رۆكێكی نوێ هه‌ڵبژێرێت

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 27.1.2024 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق (په‌رله‌مان) كۆببێته‌وه‌ و سه‌رۆكێكی نوێ هه‌ڵبژێرێت.

راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئاشكرا كرد، كه‌ له‌ حه‌وت بڕگه‌ پێكهاتووه‌، یه‌كێك له‌وانه‌ ده‌نگدانه‌ بۆ ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆكێكی نوێ.
له‌ 14.10.2023 محه‌مه‌د حه‌لبوسی له‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان لابراوه‌ و به‌ بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق ئه‌ندامیه‌تییه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام تا ئێستا سه‌رۆكێكی نوێ بۆ شوێنی حه‌لبوسی نه‌هاتووه‌ته‌ ده‌ستنیشانكردن.

پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ سوننه‌كانه‌، به‌ڵام ئه‌وان تا ئێستا لەسەر کاندیدێکی هاوبەش و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ شیعییه‌كانیش رێكنه‌كه‌وتوون، هه‌رچه‌نده‌ ناوی چەند کەسێک بۆ پۆسته‌كه‌ دیاریی كراوه‌.

چاودێرانیی سیاسی له‌ عێراق پێشبینیی ناكه‌ن ئه‌مڕۆ سه‌رۆكێكی نوێ بۆ په‌رله‌مان بێنه‌ ده‌ستنیشانكردن، هه‌روه‌ها هێشتا چه‌ند سكاڵایه‌كی دژ به‌یه‌ك له‌ نێوان لایه‌نه‌ و كاندیده‌كانیان له‌ دادگایه‌ و یه‌كلانه‌بووه‌ته‌وه‌.

پێشتر له‌ 13ی ئه‌م مانگه‌ش په‌رله‌مان بۆ ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆكی نوێ كۆبوونه‌وه‌، به‌ڵام نه‌یانتوانی سه‌رۆكی نوێ هه‌ڵبژێرن.

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق سه‌رۆكی نوێ هه‌ڵده‌بژێرێت

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق سه‌رۆكی نوێ هه‌ڵده‌بژێرێت