لە 2023دا

چوار تۆن مادەى هۆشبەر لە عێراق دەستى بەسەرداگیراوە

964

کاروان ساڵحی – کەرکوک

تەنیا لە ساڵى 2023دا، 49 بازرگانى نێودەوڵەتى مادەى هۆشبەر لە عێراق بڕیارى لەسێدارەدانیان بۆدەرچووە، نزیکەى 30 پۆلیسیش لە رووبەڕووبونەوەکانیاندا لەگەڵ تۆمەتبارانى مادە هۆشبەرەکان، کوژراون یان بریندار بوون.

بەپێ ئامارێکی بەرێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مادە هۆشبەرەکان بۆ ساڵى 2023 لە عێراق، کە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی کەرکوکی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان کۆپیەکی بۆ 964نێردراوە، تێدا ئاماری ساڵی 2023 بەمشێوەیە خراوەتەڕوو:

چوار تۆن مادەی هۆشبەر و 15 تۆن  حەبی کاریگەرەییە دەرونییەکان دەستی بەسەردا گیراوە.

49 بازرگانى نێودەوڵەتى مادە هۆشبەرەکان، لەلایەن دەسەڵاتى دادوەرى عێراقەوە بڕیارى لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە.

330 بازرگانى ناوخۆى بڕیارى زیندانى هەتاهەتایان بۆ دەرچووە.

هەر بەپێى ئامارەکانى مادە هۆشبەرەکان، لە ساڵى 2023، لەکاتى هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنیان 16 بازرگانى مادە هۆشبەرەکان کوژراون و 22 بتزرگانیش بە بریندارى دەستگیرکراون.

هەر لە رووبەڕووبونەوەکاندا لەگەڵ تۆمەتبارانى مادە هۆشبەرەکان چوار پۆلیس کوژراون و 24 پۆلیسیش بریندار کراون.

پێداچوونەوە- وریا فەتاح

نزیکەی سێ کیلۆ مادەی هۆشبەر لە کەرکوک دەستیبەسەردا گیر...

نزیکەی سێ کیلۆ مادەی هۆشبەر لە کەرکوک دەستیبەسەردا گیرا