وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند

خشتەیەک دانرا بۆ کشانەوەی راوێژکارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەعێراق

964+

فەهمی نەبی

وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق سەرکەوتنی لیژنەی دانوسانی نێوان عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش رادەگەیەنێت کە وەک لیژنەی سەربازی لە مانگی ئابی ساڵی 2023-ەوە دەستبەکار بووە و رێککەوتوون لەسەر دانانی خشتەیەک بە کشانەوەی راوێژکارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.

راگەیەنراوەکەی وەزارەتی بەرگری عێراق ئەوەشی تیایدا هاتووە، دەستپێکردنی کارەکانی لیژنەی باڵای سەربازی (HMC) لە رۆژی 7-8ی ئابی ساڵی رابردوو دەستیپێکردووە.

عێراق و ئەمریکا رێککەوتوون بەمەبەستی داڕشتنی خشتەی کاتی دیاریکراو و روون بەجۆرێک ماوەی بوونی راوێژکارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق دیاری بکات، هاوکات دەستپێشخەری کەمکردنەوەی وردە وردەی راوێژکارەکانی لەسەر خاکی عێراق و کۆتاییهێنان بە ئەرکی سەربازی هاوپەیمانی دژ بە داعش دیاریکراوە.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی بەرگری عێراق بێت، دوای کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، پەیوەندی نێوان عێراق و ئەمریکا دەچێتە قۆناغێکی دیکە، بەجۆرێک هاوکاریەکان ئابوری و کلتوری و سەربازی و سیاسی دەبێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە هەژماری خۆی لەسەر تۆڕی X لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا، تویتێکی کردووە و نووسیویەتی، “کارەکانی لیژنەی باڵای سەربازی نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە چەند رۆژی داهاتوودا دەست بە کارەکانی دەکات، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەو بابەتە رەنگدانەوەی پابەندبوونی ئەمریکایە بۆ قووڵکردنەوەی هاوکارییە ئەمنییەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی سەقامگیری لە عێراق و ناوچەکەدا”.

‌هێندەی نەبرد هیشام ئەلروکابی راوێژکاری راگەیاندی محەمەد شیاع سودانی تویتێكی کردووە نووسیوویەتی، “راگەیاندنی سەرکەوتنی خولەکانی گفتوگۆی نێوان بەغدا و واشنتۆن سەبارەت بە داڕشتنی خشتەی کاتی دیاریکراو بۆ کۆتاییهاتنی بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق، پابەندبوونی حکومەتی سودان بە بەڵینەکانی حکومەت دەگەڕێتەوە”.

ئه‌مریكا و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ عێراق ده‌كشێ...

ئه‌مریكا و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ عێراق ده‌كشێنه‌وه‌