چەند شەپۆلێک بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکی نوقم دەکەن

+964
موحسین عومەر

گرتە ڤیدیۆییەک بڵاوبووەتەوە کە لەلایەن یەکێک لە سەربازەکانی بنکەیەکی سەربازیی دوورگەکانی مارشاڵ لە رۆژئاوای زەریای هێمن تۆمارکراوە، تێیدا دیارە بەهۆی شەپۆلەوە نوقمی ئاو دەبن.

بەپێی قسەی رزگاربووانی ئەم رووداوە، بەرزی شەپۆلەکان سێ بۆ چوار پێ بووە.

لە دیمەنەکاندا دیارە چۆن شەپۆلەکان دەرگا و پەنجەرەکان دەشکێنن و تەواوی بنکەکە نوقم دەبێت، سەربازەکانیش بۆ خۆرزگارکردن خۆیان بە هەر شتێکەوە دەگرن کە دەستیان بیگاتێ.

ئەم رووداوە فەرماندەی سوپای ئەو ناوچەیەی ناچارکرد بە گەڕانەوەی سەربازەکانی و جێگیرکردنیان لە شوێنێکی سەلامەت تا هێوربوونەوەی دۆخەکە و ئاساییبوونەوەی کەشوهەوای ناوچەکە.

هێرش کرایە سەر بنکەی عەین ئەسەدی هێزەکانی ئەمریکا

هێرش کرایە سەر بنکەی عەین ئەسەدی هێزەکانی ئەمریکا