ئه‌مریكا و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق ده‌كشێنه‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵ به‌شێك له ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه‌ی رۆمانۆوسكیی باڵیۆزی ئه‌مریكای بۆ به‌غدا ئاشكرا كرد، كه په‌یوه‌سته به دانانی كاتێكی زه‌مه‌نی بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له عێراق.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز به پشتبه‌ستن به چوار سه‌رچاوه‌ی جیاواز، ئه‌وه‌ی گواسته‌وه، عێراق و ئه‌مریكا خه‌ریكه ده‌ست به گفتوگۆ ده‌كه‌ن بۆ كۆتاییهێنانی ئه‌ركی سه‌ربازیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی.
هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌ی كردووه، عێراق و ئه‌مریكا له میكانیزمی ئه‌وه ده‌گه‌ڕێن په‌یوه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانیان بۆ راگرتنی شه‌ڕی ئیسرائیل و حه‌ماس.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق دوێنێ ئاشکرای کرد، حکومەتی ئەمه‌ریکا له رێگه‌ی ئه‌لینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی له به‌غدا نامەیەکی ئاراستەی حکومەتی عێراقی کرد، بێ ئەوەی ناوەرۆکی نامەکە ئاشکرا بکات.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر ناوەڕۆکی نامەکەی ئەمه‌ریکا کۆ دەبێتەوە، هیچ روون نییە حکومەتی عێراقی چۆن و بە چ شێوازێک وەڵامی نامەکەی حکومەتی ئەمه‌ریکا دەداتەوە، بەڵام ئاشکرایکردووە، لایەنە پەیوەندیدارەکان هەنگاوی پێویست دەگرنەبەر پاشی ئەو نامەیە.
هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له عێراق و هه‌رێمی كوردستان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازدا بنكه و باره‌گه‌یان هه‌یه، وه‌ك هه‌ولێر، به‌غدا، كه‌ركوك، ئه‌نبار و سه‌ڵاحه‌دین.