لۆگۆی کۆمپانیای گەنەل ئینێرجی. فۆتۆ: ئاژانسەکانی هەواڵ
داهات و بەرهەم کەمیکردووە
گەنەل ئینێرجی: دوو لەسەر سێی کارمەندەکانمان کەمکردووەتەوە
964+
ژووری هەواڵ
وەستانی هەناردەی نەوتی هەرێم، بەرهەمی کۆمپانیای گەنەل ئینێرجی بۆ زیاتر لە نیوە کەمکردووەتەوە و بەناچاری کۆمپانیاکە دەستبەرداری دوو لەسەر سێی هێزی کاری خۆی بووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 24.1.2024، کۆمپانیای گەنەل ئینێرجی دواین راپۆرتی خۆی لەبارەی بەرهەم و هەناردەی نەوت بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەپێناو کەمکردنەوەی خەرجییەکان، چالاکییە ناپێویستەکانی کەمکردووەتەوە و 107 ملیۆن دۆلاریان لای حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوە وەک شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکە.
ئەو بڕە پارەیەی کە وەک قەرز لەلای حکومەتی هەرێم ماوە هی فرۆشی نەوتە لە مانگی 10ی ساڵی 2022 تاوەکو مانگی 3ی ساڵی 2023، کۆمپانیاکە وا دەڵێت.
قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوتی کۆمپانیاکە لە ساڵی 2023 بە تێکڕا دابەزیوە بۆ 12 هەزار 410 بەرمیل نەوتی رۆژانە، لەکاتێکدا بۆ ساڵی 2022 کۆمپانیاکە رۆژانە بەتێکڕا 30 هەزار و 150 بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە.
گەنەل ئینێرجی دەڵێت، لە 2022دا، 473 ملیۆن دۆلاریان وەک شایستەی دارایی وەرگرتووە لە 2023دا ئەو بڕە دابەزیوە بۆ 101 ملیۆن دۆلار.