چه‌ند گه‌ڕه‌كێكیان هه‌راسان كردووه
كار له‌سه‌ر نه‌هێتشنى بۆنى ناخۆشی پاڵاوتگه نه‌وتییه‌كانى هه‌ولێر ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر له‌رێگه‌ى لیژنه‌ى چاودێرییه‌وه به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بۆنه ناخۆشه ده‌كات كه پاڵاوتگه نه‌وتییه‌كانى سنوورى پارێزگاكه‌ى بڵاویده‌كه‌نه‌وه و به‌ڕێوه‌به‌رى ژینگه‌ش ده‌ڵێت “كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنیان ده‌كه‌ین”.
له‌سه‌ر رێگا سه‌ره‌كیه‌كان هه‌ولێر – گوێڕ و هه‌ولێر – قوشته‌په، ژماره‌یه‌كی زۆرى پاڵاوتگه‌ى نه‌وت هه‌ن، هه‌ندێكیان به‌شێوه‌ى سه‌فه‌رى كارده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌ى دیكه‌ش به جێگیركراوى، به‌هۆى پاه‌بندنه‌بوون به رێنماییه‌كانى ژینگه بۆنێكی ناخۆش بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
دڵشاد هیرانى، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر به 964ـى راگه‌یاند، سه‌ردانى زۆربه‌ى ئه‌و پاڵاوتگانه‌یان كردووه و كه‌موكوڕى و كه‌مته‌رخه‌مییه‌كانیان دیاریكردوون، كه به‌هۆیه‌وه بۆنه ناخۆشه‌كه بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
وتیشی “داوامان كردووه له‌سه‌ر ئاستێكی باڵا لیژنه‌یه‌كی چاودێرى كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشه‌و گرفتانه بكات كه ئه‌و پاڵاوتگانه هه‌یانه”.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ژینگه، گه‌ڕه‌كه‌كانى 32ـى پارك، ئازادى و فه‌رمانبه‌ران و چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ى هه‌ولێر كه نزیكى ئه‌و پاڵاتگانه‌ن به‌هۆى بۆنى ناخۆشه‌وه هه‌راسان بوونه.