پێشانگای CES تایبەت بە تەکنەلۆژیا دەستیپێکرد
+964
بڵند عوسمان – هەولێر
بە بەشداری زیاتر لە دوو هەزار کۆمپانیای جیاوازی بواری تەکنەلۆژیا، پێشانگای CES بەڕێوەچوو.
پێشانگایەکە لە شاری لاسڤێگاسی ئەمریکی بەڕێوە دەچێت، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو یەکەم رۆژی کرانەوەی بوو.
بۆ ئەمساڵ دوو هەزار و 800 کۆمپانیا لە وڵاتانی جیا جیا بەشدارییان تێدا کردووە.
پێشانگەی CES ، پێشانگەیەکی ساڵانەیەو هەموو هەفتەی یەکەمی ساڵی نوێ بەڕێوە دەچێت کە تێیدا کۆمپانیاکان نوێترین تەکنەلۆژی و داهێنانەکانی خۆیان نمایش دەکەن.
لە CESی ئەم ساڵ کۆمەڵێک بەرهەم و داهێنانی نوێ نمایش کران، لەوانە نمایشکردنی ئوتۆمبێلێکی نوێ لەلایەن کۆمپانیای ئەڵمانی BMW نمایش کرا، کە بە تەواوی پشتگیری کرا بوو بە ژیری دەستکرد و تاواناکانی زۆر بوون لەوانە تاوانای ئاخاوتنی وگۆڕینی ڕەنگی دەرەوەی ئوتۆمبێلەکە.
CES پێشانگایەکی تەکنەلۆژیی ساڵانەیە، یەکەم جار لە ساڵی 1967 لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا بەڕێوەچوو، ئێستاش لە شاری لاسڤێگاس بەڕێوەدەچێت.