"لێکۆڵینەوەی چڕ دەکرێ"

لە زنانە راوچییەک کوژرا و یەکێک لە هاوکارەکانی بریندارە

964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو

لە سنوری ناحیەی زنانەی سەر بە کفری شەش کەس بۆ راوکردن چوونەتە ناوچەی داودە، لەپڕ تەقە کراوە و “راوچییەک کوژراوە و یەکێکی دیکەش لە هاوکارەکانی بریندار بووە”.

رووداوەکە درەنگانی شەوی رابردوو، لە ناوچەی داودەی سنووری نێوان ناحیەی دوزخورماتوو و قەزای کفری روویداوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 24.1.2024، وەهاب ئەحمەد بەڕێوبەری ناحیەی زنانە بە 964ی وت، هێزەکانی پۆلیس چوونەتە شوێنی رووداوەکە دەرکەوتووە ئەو شەش گەنجە کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پاترۆڵ نیسانیان پێ بووە، بەمەبەستی راوکردنی ئاژەڵە کێوییەکان چوونەتە ناوچەی داودە.

تەقینی بۆرییه‌ غازەكه‌ی گوندی قزلیار لە کەرکوک كۆنتڕ...

تەقینی بۆرییه‌ غازەكه‌ی گوندی قزلیار لە کەرکوک كۆنتڕۆڵ كرا

تائێستا بۆ ئەوان و هێزە ئەمنییەکان روون نەبووەتەوە هۆکاری تەقەکردنەکە “چەکدارانی داعش بوون، یان لە نێوان خۆیاندا شەڕ و ئاڵۆزی روویداوە”. بەڵام ئەوەی وت، “دوای گواستنەوەی کوژراو بریندارەکە، ئەو چوارکەسەی کە لەگەڵیان بوون سەرجەمیان دەستگیرکراون”.

بە گوێرەی سۆراغی 964، لێکوڵێنەوەی چڕ لە روداوەکە دەستیپێکردوە، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی دارستانی ناحیەی زنانە کە ویستی ناوی ئاشکرانەکرێت بە 964ی وت، “ئاگاداری روداوەکە نین و ئەگەری تەقەکردن لەلایەن هێزەکانمانەوە لێیان رەتدەکەینەوە”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

سوپای عێراق: لەگەڵ پێشمەرگەدا 27 حەشارگە و تونێلى داعشم...

سوپای عێراق: لەگەڵ پێشمەرگەدا 27 حەشارگە و تونێلى داعشمان دۆزیەوە