ئیمارات دۆڕا و سەرکەوت

فه‌ڵه‌ستین بۆ یه‌كه‌مجار گه‌یشته‌ قۆناغی 16ی جامی ئاسیا

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڵه‌ستین بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تۆمار كرد و بۆ یه‌كه‌مجار گه‌یشته‌ قۆناغی 16ی جامی ئاسیای 2023.

له‌ ركابه‌رییه‌كانی گه‌ڕی سێیه‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی جامی وڵاتانی ئاسیا، ئه‌م ئێواره‌یه‌ هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڵه‌ستین به‌ 3-0 گۆڵ له‌ هه‌ڵبژارده‌ی هۆنك كۆنگی برده‌وه‌.
هه‌روه‌ها له‌ یارییه‌كی دیكه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی ئێران سێیه‌م بردنه‌وه‌ی له‌ پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا تۆمار كرد و به‌ 2-1گۆڵ له‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئیماراتی برده‌وه‌.

به‌م دوو ئه‌نجامه‌، له‌ كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌مدا ئێران به‌ 9 خاڵ به‌ پله‌ی یه‌كه‌م، ئیمارات به‌ 4 خاڵ به‌ پله‌ی دووه‌م بۆ قۆناغی 16 سه‌ركه‌وتن، هه‌روه‌ها هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڵه‌ستین بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژوودا خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی 16ی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ و ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌ی بۆ تۆپی پێی وڵاته‌كه‌ی نووسییه‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی 4 خاڵی كۆكرده‌وه‌.
جێی ئاماژه‌یه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژارده‌ی سوریاش بۆ یه‌كه‌مجار گه‌یشته‌ قۆناغی 16ی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌.

سوریا بۆ یه‌كه‌مجار گه‌یشته‌ قۆناغی 16ی ئاسیا

سوریا بۆ یه‌كه‌مجار گه‌یشته‌ قۆناغی 16ی ئاسیا