مێژووی نووسییەوە
سوریا بۆ یه‌كه‌مجار گه‌یشته قۆناغی 16ی ئاسیا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له جامی ئاسیا بۆ تۆپی پێ و له گه‌ڕی سێیه‌مدا، ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژارده‌ی سوریا به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ی هیندی برده‌وه و خۆی گه‌یانده قۆناغی 16.
گۆڵه‌كه‌ی سوریا عومه‌ر خرێبین له گێمی دووه‌م تۆماری كرد.
له یارییه‌كی دیكه‌شدا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئوسترالیا و ئۆزباكستان به گۆڵێك یه‌كسان بوون.
گۆڵی ئوسترالیا مارتن بۆیلی به په‌ناڵتی و گۆڵی ئۆزباكستانیش تۆرگان بایێڤ تۆماری كرد.
له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌مدا، ئوسترالیا به یه‌كه‌م و ئۆزباكستان به دووه‌م سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی 16، هه‌روه‌ها سوریا وه‌ك باشترین سێیه‌م گه‌یشته قۆناغه‌كه و یه‌كه‌مجاره له مێژووی خۆیدا بگاته قۆناغی دووه‌می پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه.