"بە نایاسایی راکێشڕابوون"

قایمقامیەتی زاخۆ کارەبای 30 ماڵ و شوێنی بازرگانی بڕی

 964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

ئەمڕۆ 22.1.2024 لیژنەی چاودێری و بەدواداچوون لە قایمقامیەتی زاخۆ، کارەبای 28 ماڵ و هۆتێلێک و چەندین شوێنی بازرگانی بڕی، کە بە نایاسایی کارەبای نیشتمانییان راکێشا بوو، بەبێ ئەوەی بە پێوەری زیرەکی کارەباوە لکاو بێت.

وەڵات هەجەر، سەرۆکی لیژنەکە بە 964 وتی: ئەو سەرپێچیکارانە سزا دەدرێن بۆ ئەوەی ببنە وانەیەک بۆ هەموو ئەو کەسانەی کاری نایاسایی دەکەن و وا دەزانن فێڵەکانیان سەردەگرێت، لیژنەکانمان بەردەوام دەبن لە بەدواداچوون و رێگە نادەین هیچ کەس و شوێنێک سەرپێچی ئەنجام بدات”.

زیاترە لە ساڵێک قایمقامیەتی زاخۆ لیژنەیەکی هاوبەشی پێکهێناوە بۆ بەدواداچوونی بابەتە جیاجیاکان وەک (چاودێریی بازاڕ، قورخکردنی شۆستەی پیادە لەلایەن دوکانداران و راکێشڕانی هێڵی ئاو و کارەبای نایاسایی و هتد.. ) بۆ ئەوەی رێگە لە سەرپێچییەکان بگرن و کۆنترۆڵی شارەکە بکەن.

لە زاخۆ جگەرە گران بووە و چاودێریی بازاڕ پێی باشە

لە زاخۆ جگەرە گران بووە و چاودێریی بازاڕ پێی باشە