کۆڵبەرێک لە کاتی رۆیشتن بەسەر شاخێکی سەختدا - وێنە: سۆشیالمیدیا
پاسەوانی سنوور:
“پاسدار کۆڵبەرێکیان کوشت”
964+
محەمەد عومەر
بە تەقەی سوپای پاسداران کۆڵبەرێکی کورد بریندار کرا و دواتر گیانی لە دەست دا.
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، کوردێکی رۆژهەلات بە ناوی هۆشیار مەحمودی، خەڵکی گوندی شمشێر سەر بە قەزای پاوە پاش برینداربوونی گیانی لەدەست دا
عەمید هەورامان محەمەد لێپرسراوی راگەیاندنی لیوای 21 پاسەوانی سنوور بە 964ی وت: بە پێی زانیارییەکانی ئێمە لە رووداوەکەدا تەنیا یەک کەس تەقەی لێکراوە و گیانی لەدەست داوە، ئێستا تەرمەکەی رەوانی پاوە کراوەتەوە.
وتیشی، “رووداوەکە لە دیوی رۆژهەڵات روویداوە و پاسدار تەقەیان لێکردووە.