بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی بەشی رۆژئاوا. وێنە :964
بەڕێوەبەری کارەبای رۆژئاوای سلێمانی وا دەڵێت
بۆ دوورگرتنی کاری میزاجی هۆڵێکی گەورەیان بۆ پێشوازی خەڵک دروستکردووە
964+
رێژوان مامەقادر – سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی بەشی رۆژئاوا، لە سەرەتای ساڵی نوێوە چەند رێکارێکی نوێی گرتووەتەبەر بۆ پێشوازیکردن لە سەردانیکەرانی، بەڕێوەبەرەکەی دەڵێت، قەرەباڵغی ناو فەرمانگەکەیان چارەسەر بووە.
کارەبای سلێمانی بەسەر دوو بەڕێوەبەرایەتیدا دابەشبووە، رۆژهەڵات و رۆژئاوا.
دیار عەبدولستار، بەڕێوەبەری کارەبای سلێمانی بەشی رۆژئاوا بە 964ی راگەیاند، پێشتر بەڕێوەبەرایەتییەکەیان قەرەباڵغییەکی زۆری تێدا دروست دەبوو و بەردەوام سەردانکەرانیان گلەییان لێکردوون.
کێشەى کارەباى پێنجوێن بەردەوامە
ئەو بەڕێوەبەرە وتی، “خولمان بۆ فەرمانبەرەکان کردەوە بۆ چۆنێتی باشترکردن و راییکردنی کاری هاوڵاتیان و دوورکەوتنەوە لە کاری میزاجی، ئەو رۆتینە زۆرەمان نەهێشت کە لە فەرمانگەکەمان هەبوو، هۆڵێکی گەورەمان داناوە و سەرجەم مامەڵە و کاری هاوڵاتیانی تێدا دەکرێ و پێویست ناکات هاوڵاتی ژووراو ژوور بکات”.
“جگە لەوەی کێشەی کۆمپیوتەرمان چارەسەرکرد، ئێستا کۆمپیوتەرمان زۆرە، هاوکات بەشی فرۆشتنی وزە کە قەرەباڵغی زۆری لەسەر بوو چارەسەر کراوە و کەس ناتوانێت مامەڵەی کەس بکات جگە لە هاوڵاتییەکە خۆی یان پارێزەرەکەی”دیار عەبدولستار وای وت.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا