ژمارەیان 14 وەرزشوان بوو
ژماره‌یه‌ك وه‌رزشوانی دێرینی هه‌ولێر خه‌ڵات كران
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 21.1.2024، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی وه‌رزشیی كوردستان، له رێوڕه‌سمێكدا خه‌ڵات و رێزلێنانی پێشكه‌ش به ژماره‌یه‌ك وه‌رزشوانی دێرینی شاری هه‌ولێر كرد.
رێزلێنانه زیاتر بۆ وه‌رزشوانی دێرینی چه‌ند یارییه‌كی جۆراوجۆر بوون، زیاتریش بۆ ئه‌وانه بوو، كه بارودۆخی ژیانیان باش نییه.
سه‌ردار ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌رزش له لێدوانێكدا به 964ی راگه‌یاند، :ئه‌و رێزلێنانه شتێكی ساده و ره‌مزی بوو، به‌ڵام حه‌زمان كرد به وه‌رزشوانه دێرینه‌كانه بڵێین، كه له‌یادمان نه‌كردوون و به پێی توانا خزمه‌تیان ده‌كه‌ین”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له ماوه‌ی داهاتوودا وه‌رزشوانی دێرینی شاره‌كانی دیكه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی كوردستان خه‌ڵات ده‌كه‌ن و به‌سه‌ریان ده‌كه‌نه‌وه.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، كه 964 تێیدا ئاماده‌بوو، ئه‌و وه‌رزشوانه دێرینانه‌ی خه‌ڵات كران، ئه‌مانه بوون:
یاسین تاهیر مه‌عروف، خالیس قۆجه، عه‌بدوڵا كه‌ریم، نه‌جات عه‌بدولواحید، ته‌ڵعه‌ت خدر، جه‌لال محه‌مه‌د عه‌بدوڵا، جاسم ره‌مه‌زان، سه‌ردار عه‌زیز، هه‌ردی وه‌هاب، سه‌مبر ته‌ها، ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د، عومه‌ر ئیسماعیل، مه‌ریوان سه‌ڵاح و ئازاد ته‌حسین شێخ‌و.