زیاتر لە 150 فیلم و درامای هەیە
عادل ئیمام لە 84 ساڵی دەستبەرداری کاری هونەری بوو
964+
پەری ساڵح
میدیا میسرییەکان هەواڵی وازهێنانی عادل ئیمامیان لە کاری هونەری بڵاوکردەوە، دوای ساڵانێک خزمەت بە فیلم و درامای میسری.
ماوەی چوار ساڵە عادل ئیمام هیچ کارێکی هونەری نەبووە، لە یەکێک لە چالاکیە هونەرییەکان دەرهێنەر رامی ئیمامی کوڕی عادل ئیمام رایگەیاند، کە باوکی بڕیاریداوە کاتەکانی لەگەڵ خێزان و نەوەکانی بەسەربەرێت و تەندروستیشی زۆر باشە.
کۆتا کاری عادل ئیمام درامایەک بوو بە ناوی “فالنتينو” کە بەر لە چوار ساڵ نمایش کرا، دواتر بەیەکجاری لە ساحە هونەرییەکە دوورکەوتەوە بەتایبەت دوای مردنی بەشێک لە ئەکتەرە دیارەکانی میسر و هاوڕێیانی سەردەمی خۆی وەک سەمیر غانم، بەڵام ئەمە یەکەمجار نییە هەواڵی وازهێنانی لە کاری هونەری بڵاودەبێتەوە.
عادل ئیمام لەدایکبووی ساڵی 1940، یەکێکە لە دیارترین کەسایەتییە دیارەکانی میسر و نیشتمانی عەرەبی، زیاتر لە 126 فیلم و 16 دراما و 11 شانۆیی هەیە.