بۆ بەیانی
وەزارەتی پەروەردە بۆ دەستپێکی خوێندنی وەرزی دووەم داواکاریەکی هەیە
964+
فەهمی نەبی
وەزارەتی پەروەردە لە راگەیەنراوێکدا داوا لە مامۆستایان و ناوەندەکانی خوێندن دەکات بۆ دەستپێکی خوێندنی وەرزی دووەم، رۆژی یەکشەممە دەقیقەیەک بوەستن بۆ رێزگرتن لەگیانی بۆردوومانەکەی شەوی 15.1ی هەولێر کە سوپای پاسدارانی ئێران ئەنجامی دابوو.
راگەیەنراوەکەی وەزارەتی پەروەردە رێککەوتی ئەمڕۆ شەممەی لەسەرە، وا بڕیارە بەیانی رۆژی یەکشەممە 20.1.2024 وەرزی دووەمی خوێندن دەستپێبکات.
لە راگەیەنراوەکە ئەوە هاتووە “گشت ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی وەزارەتی پەروەردە، خولەکێک راوەستان لەگەڵ سروودی ئەی رەقیب بەر لە دەستپێکردنی وانەی یەکەم ئەنجام بدرێت”.
ئەوەش هاتووە “بەڕێوەبەری ناوەندەکانی خوێندن گوتارێک پێشکەش بکەن لەبارەی ئەو ستەم و تاوانە کە هیچ بیانوویەکی نەبووە و نییە، هەروەها جەخت لە گەیاندنی پەیامی خۆراگریی و ئیرادە بەرزی کوردستانیان و ئاشتیخوازی بکەنەوە”.
شەوی 15.1.2024 سوپای پاسدارانی ئیسلامی ئێران، لەرێگەی چەند موشەکێکەوە ماڵی سەرمایەدار “پێشڕەو دزەیی” بۆردوومان کرد، خۆی و منداڵێکی لەگەڵ سەرمایەدارێکی دیکەی هاوڕێی گیانیان بەخشی هاوکات یەکێک لە کارگوزارەکانی ماڵەکە بەناوی “میشێل” کە خەڵکی فلپینە گیانی بەخشی لەبۆردوومانەکە.