دوو حاڵەت بوون

شارەوانیی رانیە زیادەڕۆییەکانی ساڵی نوێی لابرد

964+

پێشەوا محەمەد

لە ناو شاری رانیە دوو کەس پشووەکانی سەری ساڵیان بە دەرفەت زانیبوو و زیادەڕۆییان کردبووە سەر موڵکی گشتی، بەڵام شارەوانیی شارەکە پێیزانیوە و لایبردوون.

زیادەڕۆییەکان دوکانێک بووە لەگەڵ بەشێکی خانوویەک، کە لەسەر موڵکی گشتی دروستکرابوون.

بەرهەم رەسوڵ، سەرۆکی شارەوانیی رانیە بە 964ـی راگەیاند، لە ساڵی نوێدا ئەو دوو حاڵەتەی زیادەڕۆیی هەبوو و لابران.

وتیشی، “بە گشتی لەناو رانیە زیادەڕۆییکردن کەمە و ئێمەش چاومان کراوەیە بۆ لابردنیان لە ئەگەری روودانی هەر زیادەڕۆییەکدا”.

شاری رانیە 53 گەڕەکی هەیە و ژمارەی دانیشتوانەکەی 125 هەزار کەسە.

“چاوپۆشی لە هیچ کەسێک ناکەین و هەرکەسێکیش زیادەڕۆیی بکات زیادەڕۆییەکەی لادەبەین”، ئەوەش قسەی سەرۆکی شارەوانیی رانیەیە.

بە وتەی ناوبراو شاری رانیە لە فراوانبووندایە و بەردەوام گەڕەکی نوێ لە دروستبووندان.

شارەوانی رانیە شەتڵگەیەکی نوێ دروست دەکات

شارەوانی رانیە شەتڵگەیەکی نوێ دروست دەکات