"چاڵ و چۆڵیان پڕکردەوە"

داواکاریی خۆپیشاندەرانی خەلەکان بەکوێ گەیشت؟

964+
بەرزان عوسمان – دوکان

لە نزیک گوندی باداوان و بە درێژایی دوو کیلۆمەتر، رێگەی نێوان خەلەکان بۆ راپەڕین نۆژەنکرایەوە، ئەمە یەکێک بوو لە داواکاری خۆپیشاندەرانی خەلەکان.

رۆژی 2.1.2024، بەشێک لە دانیشتووانی خەلەکان و گوندەکانی دەوروبەری بۆ ماوەی سێ رۆژ خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، داوایانکرد دوو سایدی خەلەکان راپەڕین تەواوبکرێ و رێگا کۆنەکەش نۆژەبکرێتەوە، هاوکات بارهەڵگرەکان لە دەرەوە ناحیەکە هاتوچۆ بکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 18.1.2024، ئارام عومەر سەرۆکی شارەوانی خەلەکان به‌ 964ـى وت، “کارەکەیان بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی خەلەکان و تیمی چاکردنەوە و پاراستنی رێگەوبانی سلێمانی ئەنجامداوە، بە قسەی ئەو، “ئەوە یەکێک بووە لەو داواکارییەکانی خۆپیشاندەران پێیان داون”.

لە بارەی چارەنووسی بارهەڵگرەکانەوە وتی، “لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ناحیە، قایمقامی دوکان و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە لە پەیوەندیداین بۆ چارەسەری رێگای بارهەڵگرەکان”. ئەووشی وت، “وەزیری ئاوەدانکردنەوە بەڵێنی داوە هەوڵی جدی بدات بۆ دەستپێکردنەوەی کارکردن لە دووسایدی دوکان بۆ ئیدارەی راپەڕین”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

کۆتایی بەخۆپیشاندانی خەلەکان هات و ئەمشەو رێگاکە دەکر...

کۆتایی بەخۆپیشاندانی خەلەکان هات و ئەمشەو رێگاکە دەکرێتەوە