بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمە

وەزیری دەرەوەی عێراق: رێککەوتنێکی نوێ لەنێوان هەرێم و بەغدا کراوە

964+

پێشەوا محەمەد

وەزیری دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، رێککەوتنێکی نوێ لەنێوان هەرێم و بەغدا بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم واژۆ کراوە.

فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە پانێلێکدا لە گۆشەی “ماڵی کورد” لە کۆنگرەی داڤۆس ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 17.1.2024 رایگەیاند، “رێککەوتنەکە لە دوو رۆژی رابردوودا واژۆ کراوە”.

بەوتەی ئەو، رێککەوتنەکە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیانی لەخۆ گرتووە، لەگەڵ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە.

وەزیری دەرەوەی عێراق وردەکاریی هەناردەکردنەوەکە و کاتەکەی رانەگەیاندووە، بەڵام وتی، “چاوەڕێ دەکەین لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا پڕۆسەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە”.

رۆژی 25ـی ئاداری ساڵی رابردوو، دادگای ناوبژیوانی پاریس تورکیای ناچارکرد بە راگرتنی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان نزیکەی 14%ـی کۆی هەناردەی عێراق پێکدێنێت.

شاندی هەرێم و کۆمپانیاکانی نەوت کۆبوونەوە

شاندی هەرێم و کۆمپانیاکانی نەوت کۆبوونەوە